ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران : بەهای بازاڕگەیی سامانی خاوی عێڕاق 15 ترلیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت

ئابوری
  • 1-07-2023, 16:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA نەساڕ حاج
    ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهڕ محەمد ساڵح تیۆرێکی دەستنیشان کرد بۆ قەبەکردنی داهاتەکانی عێڕاق لەڕێگای داهاتە سروشتیەکانیەوە.
    هەروەها ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە عێڕاق بەگرنگترین وڵاتانی جیهان دادەنرێت لەڕووی دەوڵەمەندبوونی بە سامانە سروشتیەکان و ماددەی خام ئەویش بەپێی پێوەری نێودەوڵەتی.
    وتیشی عێڕاق لە پلەی نۆیەمدادێت لەنێو پۆلێنی وڵاتانی دیکە، کە فرەجۆریەکی سروشتی دەگرنەخۆ ، ئەویش لە ڕووی فراوانی مادەی خاوکەبەکەڵکی پیشەسازی بێن بۆ هەناردەکردن و بەکارهێنانی پیشەسازی نیشتیمانی ، ئەو ماددانەش بەهای بازاڕگەییان دەگاتە نزیکەی 15 ترلیۆن دۆلار، ئەمریکاش 45 ترلیۆن و ڕوسیاش 75 ترلیۆنە ، کەنەداو ئوستوڕالیاو نیوزلەنداش لە پێشەنگی ئەووڵاتانەدا دێن کە خاوەن مادەی خام و بنەڕەتین بۆ پیشەسازی، تیۆری گەشەپێدان وهەناردەکردن بنەمای خۆی هەیە لە توێژینەوەکۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریەکان کەلە زانکۆکانی کەنەدا ئەنجام دەدرێن لەژێرچەتری بەشی ئابووری سیاسی.
    هەروەها وتی کە وڵاتەکەمان نموونەیەکی 
    تاکانەیە لە گەشەدانی ئابووری وبۆی هەیە کەلەم تیۆرەوە دەستپێبکات و گەشە بۆ وڵات دروست بکات ، بەمەرجێک زنجیرەیەک لە پیشەسازی دروست بکات بە تەکنیکی باڵا کەلەهەمان کاتدا وابەستەگی پیشەسازی حەواڵەیی وبگۆڕیانەی ناوخۆیی وەبەربهێنێت، لەنێو کارگەکانی نیشتیمانی عێڕاقی کەدەرەنجامی بەهای سەرخستەیی گەشە پێدەدات وپەڕەی پێدەدات.