وەزیری دەرەوەی داوا لە سوید دەكات قورئان سووتێنەرەكە ڕادەستی عێراق بكات بۆ ئەوەی دادگایی بكرێت

سیاسی
  • 1-07-2023, 14:46
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە داوای لە حكومەتی سوید كرد سووتێنەری قورئانی پیرۆز لە ستۆكهۆڵم ڕادەستی حكومەتی عێراق بكات بۆ ئەوەی بەپێی یاسای عێراق دادگایی بكرێت.
    وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە رایگەیاند : ئەمڕۆ شەممە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ڕۆژی هەینی 30/6/2023، لە هاوتا سویدییەكەی تۆبیاس بیلسترۆم پێگەیشتووە و لە كاتی بانگەوازی باسكردن لە كاردانەوەكانی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن توندڕەوێكەوە لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید لە ڕۆژی چوارشەممە28/6/2023.
    لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا وەزیری دەرەوە ئیدانە و شەرمەزاركردنی توندی كۆماری عێراقی بۆ ئەم كارە قێزەونە دەربڕی كە نوێنەرایەتی سووكایەتییەكی قورس دەكات بە پیرۆزییە ئاینییەكان، هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا هەڵدەگیرسێنێت و ئیستفزازییەكی مەترسیدار بۆیان پێكدەهێنێت.
    ناوبراو هێمای بۆ ئەوە كرد كە سووتاندنی نوسخەیەكی قورئانی پیرۆز لە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕیندا نایەت، بەڵكو بۆ هاندانی توندوتیژی و چاندنی ڕق و پشتیوانی لە دیاردەی ئیسلامۆفۆبیا، داوای لە حكومەتی سوید كرد كە ئەو ڕێوشوێنی پێویست لە دژی ئەم كەسە بگرێتە بەر.
    فوئاد حسێن داوای لە حكومەتی سوید كرد ڕادەستی حكومەتی عێراق بكات بۆ ئەوەی بەپێی یاسای عێراق دادگایی بكرێت.
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سوید ئیدانەكردنی ئەم كارەی وڵاتەكەی دەربڕی و داوای لێبردنی قووڵی خۆی بۆ ئەوەی روویدا دەربڕی.
    وەزیری سوید جەختی لەوەش كردەوە : حكومەتی سوید بە توندی ئەو جۆرە كارانەی دژە ئیسلامی ڕەتدەكاتەوە، بە هیچ شێوەیەك پشتیوانی و تەسلیمی ئەو بۆچوونە دژە ئیسلامیانە ناكات كە كەسی پەیوەندیدار لە میانی ئەم ڕووداوەدا دەریخستووە و ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەتی سوید بە تەواوی تێگەیشتووە كە موسڵمانان لە سوید و وڵاتانی تر ئەوانی تر توڕە بوون بەو شتەی كە ڕوویدا.