سەرۆك وەزیران داوای هەڵوێستێكی پتەوی نێودەوڵەتی دەكات دژی توندوتیژی و ڕق و كینە

سیاسی
  • 1-07-2023, 13:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی داوای هەڵوێستێكی نێودەوڵەتی پتەوی كرد لەبەرانبەر ئەو كردەوەی كە هاندەری توند وتیژی و ڕق وكینە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی یەكگرتوو لە عێراق مارك برایسۆن ڕیچاردسۆن كرد بۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی تاوتوێكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات بوو، هەروەها ڕێگاكانی چەسپاندنی هاریكاری هاوبەش لە كۆمەڵێك كەرتی گرنگدا كە لە پێشینەی كارەكانی حكومەتی عێراقن، هەروەها بەشدارن لە باشتركردنی ئابووری و ژینگەی وەبەرهێنان.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەوڵەكانی بەریتانیای لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە بوارە جیاجیاكان بەرز نرخاند، جەختیكردەوە ئاواتی حكومەت بۆ ئاسۆی زیاتری هاوكاری بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بەرزبكاتەوە.
    لەمیانی دیدارەكەدا ئاماژەی بەوە كرد كە توند وتیژی و دووبارەكردنەوەی دژ بە ئیسلام و قورئانی پیرۆز،جەختی لەسەر پێویستی ئەوەی وڵاتانی دۆست ڕۆڵی زیاتر بگێڕن لەرووبەڕووبوونەەوەی ئەم جۆرە كردەوە ئیستفزازی وبێزاركەرانە كە هاندەرە بۆ توند وتیژی و سوتەمەنی ڕق و رەگەز پەرستی وتوند رەوی كە ناتوانرێت بخرێتە چوارچێوەی ئازادییەكانەوە.
    داوای كرد :هەڵوێستێكی نێودەوڵەتی پتەوی هەبێت بەرامبەری لەسەر بنەمای یاسا و نۆرمەكانی نێودەوڵەتی كە ڕێگری لە سووكایەتیكردن و هێرشكردنە سەر ئایینەكان و كتێبە پیرۆزەكان و بیروباوەڕەكان بكات.