لە سێ پارێزگادا 8 تیرۆریست دەستگیركران

ئەمنی
  • 1-07-2023, 13:15
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی 8 تیرۆریستی لە سێ پارێزگا ڕاگەیاند.
     بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : لە ئۆپەراسیۆنێكی جیاواز و هەوڵی یەكلاكەرەوە و بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری دروستی هۆبەی فیرقەی حەوت و هەشتەم و دەیەم و یازدە و حەڤدە لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان كە زەویەكەیان بەدەستەوەیە بۆسەی توندییاندا بوو لە ناوچەی ڕەشاد و یوسفیە و گوندی گەورەی مڕاتە و بازگەی تەحەدی و شەهید ئەوس عەزیز.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی دەستگیركردنی 8 تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4ی تیرۆر لە ناوچەكانی قائیم، كەركوك، ڕومادی، فەللوجە، داقوق و یوسفیە، ئاماژەی بەوەشكرد :تۆمەتبارەكان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی داواكار كران.