بەغداد/ INA
مەتڕانیەی ڕۆمی ئەرسۆزکس - ئەبڕەشیەی بەغداد وکوێت و پاشکۆکانیان لەڕۆمی ئەرسۆزکس ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە پێداگری لەوەکرد کە ئەوەی لە شانشینی سوید ڕوویدا لە سوتاندنی قورئانی پیرۆز کارێکی نابەجێیە.
میتڕۆبۆلیتی بەغدادو کوێت و پاشکۆکانیان لە ڕۆمی ئەرسۆزکس ، مەتڕان غەتاس هزیم لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مەسیحیەتی ڕۆژهەڵاتی هیچ کاتێک لە ژینگەکەی خۆی نامۆ نەبووەوهەمیشە لەگەڵ ئایینەکانی دیکە پێکەوە ژیاوە.
وتیشی کە ئێمە لە کەنیسەی ڕۆمی ئەرسۆزکسی ئەنتاکی لەعێڕاق ئەم کارەناڕەوایە ڕەت دەکەینەوە کە سووکایەتی بەئایینی ئیسلام دەکات، هەروەها سەرکۆنەی ڕێگەدان بەم کارانە دەکەین کە پێشێلکاریەکە بەرامبەر سەرجەم ئایینە ئاسمانیەکان.
ڕوونیشی کردەوەکە ئەم کارە بەگشتی ڕەت دەکەینەوە بە سووکایەتیەکیشی هەژماردەکەین بۆ کریستیانەکانی ئەم دەڤەرە کەلەگەڵ موسوڵماناندا چەندین سەدەیە ژیان دەبەنەسەر.