شاندی حەجی عێڕاق پلەی یەکەمی نێردەکارانی حەج بەدەست دێنێت

ناوخۆ
  • 1-07-2023, 10:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شاندی حەجی عێڕاقی پلەی یەکەمی خەڵاتی لبیتم بەدەست دێنێت.
    بەیاننامەی شاندی عێڕاقی بۆ حەج کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی شاندی حاجیانی عێڕاقی پلەی یەکەمی لەخەڵاتی لبیتم بەدەست هێنا وەک باشترین شاند کەنوێنەرایەتی وڵاتەکەی بکات لە شانشینی عەرەبی سعودیە لەم وەرزەی حەجی ئەمساڵدا.
    وتیشی وەزیری حەج وعومرەی سعودی تۆفیق محمد ڕبیعە هەستا بەڕادەستکردنی خەڵاتی مەزن بە شاندە عێڕاقیەکە وەک باشترین شاندی حاجیان لەنێو شاندەکانی وڵاتانی دیکە.
    ڕوونیشی کردەوەکە ئەم خەڵاتە بەگوێرەی نمرەو پێوەرگەلێکی باوەڕپێکراوی وەزارەتی حەجی سعودیە بە شاندی حاجیانی عێڕاقی بەخشرا.