بەغداد - INA
وەزارەتی دەرەوە، ئەمڕۆ هەینی، ستایشی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و بەرەوپێشبردنی ناوەڕۆكی ئەو وتارەی كرد كە لە ئەنجامی ڕووداوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید لەلایەن جەماوەری عێراقەوە رێكخرا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزارەت دەستخۆشی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و بەرەوپێشبردنی ناوەڕۆكی ئەو وتارە دەكات كە ئەمڕۆ جەماوەری عێراق پەسەندی كرد.
ئاماەی بۆ ئەوەشكرد: گوتاری جەماوەر ڕەنگدانەوەی ناڕەزایی هۆشیارانەبوو لە دژی ڕووداوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز.