بەغداد - INA
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، خۆپیشاندانی جەماوەری فراوان كە ڕابەری ڕەوتی سەدر سەید موقتەدا سەدر داوای كردبوو، لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد دەستی پێكرد و سوتاندنی قورئانی پیرۆزیان شەرمەزار كرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییان لە بەردەم بینای باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد كۆبونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە تاوانی سووتاندنی قورئانی پیرۆز، و وتیشی: خۆپیشاندەران داوای داخستنی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد دەكەن، لە خۆپیشاندانەكەشدا ئاڵای هاوڕەگەزبازی سوتێنرا.
تاوانی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید كاردانەوەی تووڕەیی ناوەندە ئایینی و سیاسی و جەماوەرییەكانی لێكەوتوەتەوە.