سەرۆك وەزیران: شۆڕشی بیست زەمینەی ئازادی و دەستووری خۆشكرد

سیاسی
  • 30-06-2023, 16:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە: كە شۆڕشی بیست زەمینەی ئازادی و دەستووری خۆشكرد و بەرجەستەیەكی زیندوو و دەربڕینێكی واقیعیانە بوو بۆ شانازیی عێراقییەكان بە ئازادی و سەروەری خۆیان.
    سودانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: بە شانازیەكی زۆرەوە، ئەمڕۆ یادی شۆڕشی "بیستەكان" ساڵی 1920 دەكەینەوە، كەیەكێكە لەگرنگترین شۆڕشەكانی عێراق لەسەردەمی هاوچەرخدا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: شۆڕشی ساڵی 1920 بەرجەستەیەكی زیندوو و دەربڕینێكی واقعیانە بوو بۆ شانازی عێراقییەكان بە ئازادی و سەروەری خۆیان، ڕۆڵەكانی هۆزە عەرەبیە رەسەنەكان لەدوای فەتوای مەرجعیەتی نەجەفی پیرۆز جۆڵەیان دەستپێكرد بۆ دیاركردنی ڕێچكەی عێراق بۆ بەدەستهێنانی مافە ئازادی ودەستووریەكانی خۆی، و ملكەچ نەبوون بۆ ئیرادەیەكی دەرەكی یان خۆ بەدەستەوەدانی، كەئەمەش بەخۆراگری نەوەكانی گەلی عێراقیمان بوو كە لەو سەردەمەدا ئیلهامبەخش بوون بۆ زۆرێك لە گەلانی عەرەبی بۆ ڕزگاربوون لە هەژموونی بێگانە.

    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە ئەمڕۆ لە كاتێكدا یادی (103) ساڵەی شۆڕشی 1920 دەكەینەوە، هەروەها هەموو مانایەكی مەزنی لێیوەردەگرین بۆ چیرۆكی گەلێك كەمێژوو لەبەرزترین وێستگەكان و پێگەی خۆیدا تۆماریكردووە.