بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ هەینی سەردانی بارەگای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كردو تەئكیدی لە پێویستی جێبەجێكردنی ئەركە ئەمنییەكان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، سەردانی بارەگای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی هاوبەش لە بەغدای پایتەخت كرد و لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان و ژمارەیەك لەفەرماندە ئەمنییەكان پێشوازی لێكرا.
ئاشكراشیكرد: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هێزە چەكدارەكان و سەرجەم كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان كرد و ستایشی هەوڵە گەورەكانیان و قوربانیدانە بەنرخەكانیانی كرد لە پێناو بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا.
هەروەها لە بارەگای جوڵە ئەمنییەكان، و بە ڕێگەی شاشەی تەلەفزیۆنەوە ئاگاداری جێبەجێكردنی ئەو پلانە ئەمنییانەی بوو كەبۆ دابینكردنی كەشێكی ئارام لە ڕۆژانی جەژندا لەبەغدا و پارێزگەكان جێبەجێ دەكرێن.
هەر لە سەردانەكەیدا فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان جەختی كردەوە لە پێویستی جێبەجێكردنی ئەركە ئەمنییەكان بەشێوەیەكی ڕێك وپێك و پابەندبوون بەپیشەیی بوون، و گرنگی كاراكردنی هەوڵە زانیاریەكان و رووبەرووبوونەوەی هەر كارێك كە ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان تێك بدات.