وەزارەتی ناوخۆ هێزە گەڕۆكەكان ئاڕاستە دەكات كوچە و كۆڵانەكان بگەڕێن

ئەمنی
  • 30-06-2023, 13:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ هەینی، هێزەكانی گەڕۆكی پۆلیس و پۆلیسی فریاكەوتنی ئاڕاستە كرد بۆ ئەوەی بەناو كۆڵانەكاندا بگەڕێن.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بریكاری كاروباری پۆلیس فەریق عادل خالیدی ڕێنمایی دەورییەكانی پۆلیس و پۆلیسی فریاكەوتنی كرد بۆ ئەوەی بەناو كۆڵان و گەڕەكەكانی نیشتەجێبووندا بگەڕێن و سەرجەم كەیسەكانی دەرەوەی یاسا دەستگیر بكەن.
    ئاماژە بەوەشكراوە، خالیدی گەشتێكی مەیدانی ئەنجامدا، بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەك، تا كاتژمێرەكانی بەرەبەیانی، لە بازاڕە گشتیەكان و شوێنەكانی بازاڕكردنی هاوڵاتیان، هەروەها سەرپەرشتی جێگیركردنی مەفرەزەكانی كرد لە ڕۆژانی جەژنی قوربان لە سەرتاسەری بەغدادی پایتەخت.
    خالیدی دووپاتیكردەوە: كە تەلەفونی فریاكەوتنی (104) پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و پۆلیسە لە ئەگەری داوای هاوكاریكردن.