هەولێر/INA
ئەمڕۆ پێنچشەممەله سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێکی بەڵاوکردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیەندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،سه‌ركۆنه‌ى سووتاندنى قورئانى پيرۆز ده‌كه‌ين. كارێكى ته‌واو ناڕه‌وايه، ده‌بێته هۆى په‌ره‌سه‌ندنی ڕق و كينه و هه‌ڕه‌شه له پێكه‌وه‌ژيان و ئاشته‌وایی ده‌كات.
ده‌بێ ڕێز له بيروباوه‌ڕ و هه‌ستى ئايينى و پيرۆزييه‌كانى هه‌موو ئايين و ئايينزاكان بگيرێت و ڕێگه نه‌درێت له‌لایه‌ن هیچ که‌س و لایه‌نێکه‌وه ئازادی بقۆزرێته‌وه بۆ بێڕێزیکردن به پیرۆزییه‌کانی ئایین.