بارزانی: سوتاندنی قورئانی پیرۆز ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین

ناوخۆ
  • 29-06-2023, 20:29
  • +A -A

    هەولێر - INA
    سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە كردەی ناڕەوای سوتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین.
    بارزانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كردەی ناڕەوای سوتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت، ئەمە برینداركردنی هەست و سۆزی تێكڕای موسوڵمانانی جیهانە و زۆر بە توندی سەركۆنەی دەكەین. 
    راشیگەیاند: ئەم جۆرە كردەوانە دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی ڕق و كینە دەكات و لەسەر هەموو لایەك پێویستە ڕێگری لێ بكەن.