بەغداد - INA
ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران زیا ناسری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای لە وڵاتانی ئیسلامی كرد بڕیارنامەیەك لە نەتەوەیەكگرتووەكان دژی سوكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان دەربكەن، ئەمەش بە ئاماژەدان بە ڕووداوی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن كەسێكی توندڕەوەوە لە سوید .
ناسری لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ڕێكخراوی دەوڵەتانی ئیسلامی و كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی ئەگەر بۆ بەرگریكردن لە قورئانی پیرۆز نەوەستن، سوودییان چییە؟.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وڵاتانی ئیسلامی دەبێ بڕیارنامەیەك دەربكەن كە هەموو وڵاتانی ئەندام پابەند بكات كە سوكایەتی بە پیرۆزییە ئایینییەكان و كتێبە ئاسمانیەكان نەكەن و بە كردەوەیەكی تیرۆریستی بزانن كە سەقامگیری جیهانی تێكدەدەن بە بیانووی ئازادی بیروڕا.