هەولێر/ INA
ئەمڕۆ پێنچشەممە سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له سه‌رۆك کۆماری تورکیا ئه‌ردۆغانه‌وه پێگەیشت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى قوربانه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك کۆمارى توركياوه پێگه‌يشت.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان پيرۆزباييى جه‌ژنى قوربانى له نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزيان خواست، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ى به‌ڕێزيانه‌وه پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتنى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى ئه‌ردۆغان، پيرۆزبايى جه‌ژنى له به‌ڕێزيان و گه‌لى توركيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
هه‌ردوولا هيوايان خواست جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆي‌دا خێر و خۆشى و ئاسوووده‌يى بۆ هه‌موو لايه‌ك بهێنێت، هه‌روه‌ها بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌نديى ته‌له‌فۆنيى نێوانيان بوو.