خۆپیشاندانێكی ناڕەزایی لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد رێكخرا

ناوخۆ
  • 29-06-2023, 17:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد رێكخرا، بۆ ڕەتكردنەوەی سوتاندنی كۆپییەكی قورئانی پیرۆز لەلایەن توندڕەوێكەوە لەبەردەم مزگەوتێك لە ستۆكهۆڵم.
    پەیامنێرمان رایگەیاند: خۆپیشاندەران كۆپی قورئانیان بەرزكردۆتەوە وەك تەئكیدكردنەوە لە شانازی موسڵمانان بە قورئانی پیرۆز و ڕەتكردنەوەی ئەو كارە شەرمەزاركەرەی كە لە پایتەختی سوید ڕوویدا، ئەمەش دوای ئەوەی حكومەتی سوید مۆڵەتی بە كەسێك دا كە تەئكیدیكردبوەوە كە كۆپیەكی قورئان دەسوتێنێت بەبێ ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە ڕێگری لێبكرێت.
    رابەری رەوتی سەدر سەید موقتەدا سەدر، پێشتر داوای كردبوو خۆپیشاندان ئەنجامبدرێت بۆ ڕەتكردنەوەی ڕووداوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن كەسێكی توندڕەو لە پایتەختی سوید.