بەغداد - INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدانەی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی سوید كە ڕێگە بە توندڕەوێك دەدەن كۆپییەكی قورئانی پیرۆز بسوتێنێت.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كۆماری عێراق بە توندی ئیدانەی رێگەپێدانی دەسەڵاتدارانی سوید دەكات بە توندڕەوێك كە كۆپییەكی قورئانی پیرۆز بسوتێنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: ئەم ڕووداوانە ئاگر لە هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا بەردەدات و دەبێتە هۆی هاندانێكی مەترسیدار، و داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ وەستاندنی ئەو جۆرە كردەوە قبوڵنەكراوانە، و هەموو جۆرە ڕق و كینە و توندڕەوی ڕەتبكاتەوە و لێپرسینەوە لە تاوانباران بكات.