كەركوك - INA - مەهدی ربحاوی
سەركردایەتی میحوەری باكووری حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە دەوروبەری قەزای دبسی سەر بە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ كاروباری حەشد ئەبو سائر بەشیری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە قەزای دبس ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەی چەتە تیرۆریستیەكانی داعش دەستیپێكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنەكە بە بەشداری یەكەكانی لیوای سی و دووی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق و لیوای شانزەی حەشدی شەعبی و بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەستیپێكردووە.
رونیشیكردەوە: ئۆپەراسیۆنەكە پشكنینی ئەو دۆڵانە لەخۆدەگرێت كە تیرۆریستان ئیستغلالیان دەكەن بەهۆی سەختی گواستنەوەی یەكە سەربازییەكانی بۆ ناویان، و جەختیشیكردەوە: ئۆپەراسیۆنەكە بەدەوام دەبێت تا گەیشتن بە ئامانجە دیاریكراوەكان و لەناوبردنی باندە تیرۆریستییەكان.