هەولێر -INA
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بەتۆمەتی دزیکردن
كەسێكی دەستگركرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بەتۆمەتی دزیکردن كەسێكی دەستگركرد تۆمەتبار(ع ، م ، أ) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ،لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگر کرا ،لەکاتی دەستگیر کردنیدا دەستمان گرت بەسەر کەل و پەلی بەکارهێنان و بڕێک مادەی هۆشبەر و هەروەها چەند ئامێرێکی تایبەت بە شەڕکردن و هاتووە
هەروەها لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەیش هاتووە كە” بۆپاراستنی سەرو ماڵی هاونیشتمانیان هێزەکانمان بەبەردەوام لەئەرکدان”.