بەغدا-INA
لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ كەمكردنەوە بارگرانی هاوڵاتیان و کشانەوەی یەکەکان و لابردنی دەرکەوتە سەربازییەکان لە شارەکان؛ وەزیری بەرگری ڕێنمایی کردنەوەی شەقامێکی سەرەکی شاری موسڵی کرد کە ماوەی 30 ساڵ بوو داخرابوو.
وەزارەتی بەرگری لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە ، ئەمڕۆ چوارشەممە، کە “لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، وەزیری بەرگری، سابت عەباسی، لە سەردانەکەیدا بۆ شاری موسڵ، کردنەوەی شەقامی سەرەکی کە لە نزیک کۆشکەکانی پێشووی سەرۆکایەتی و ئەو ناوچانە تێدەپەڕێت کە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنییەکان وکۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، "ئەم شەقامە گەڕەکە گەورەکانی شارەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها 30 ساڵ لەمەوبەر داخراوە، بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی هاوڵاتیان بە جوڵەکردن بەلای چەپ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەکاتی پەڕینەوە لەلای ڕاستەوە بۆ لای چەپ لەناو شاری موسڵدا."
ئاماژەی بەوەشکرد، "جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لەخۆدەگرێت، بەردەوامە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و کۆتاییهێنان بە ئازاری هاوڵاتیانی بەشەرەفەکانمان، هەروەها هەنگاوی داهاتوومان هەیە بۆ ڕادەستکردنی مەلەفی ئەمنی لەناو شارەکانی ناو پارێزگاکانی عێراق".