بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسن مەندەلاوی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی گەلی عێڕاق وسەرجەم موسوڵمانان کرد.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عێڕاق وسەرجەم موسوڵمانان دەکەین بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە ، لەخودا داواکارین کە بە خێرو خۆشی بیگەڕێنێتەوە .
هەروەها مندلاوی داوای کرد کە ئەم جەژنە ببێتە دەسپێکێک بۆ بڵاوکردنەوەی بەهاکانی خۆشەویستی و لێبووردەیی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلداو چڕکردنەوەی کۆششە نیشتیمانیەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وبەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆهاووڵاتیان.