بەغداد/ INA
ـسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمد حەلبووسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عێڕاق کرد.
حەلبووسی لەتویتێکدا کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی پیرۆزبایی لە گەلی عێڕاق دەکەین بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە.
وتیشی کە لەخودا داواکارین کە ئەم جەژنە بە خێر وبەرەکەت بۆ نەتەوەی عەرەبی وئیسلامیمان بگێڕێتەوە.