پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان

سیاسی
  • 27-06-2023, 21:25
  • +A -A

    هەولێر/ INA 

    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە مسرور بارزانی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی  قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بەڵاوکردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن .
    بەو هیوایەی جەژن ببێتە مایەی تەبایی و لێبوردەیی و خێر و خۆشی و پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانەکەمان و دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە و جیهان بە گشتی.

    جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت.