بەغداد/ INA
پارێزگاری بەغداد محەمد جابر عەتا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوە کە ئەمساڵ 16 ملیاردیناری خەرجکردووە بۆ قوربانیانی دەستی تیرۆر.
عەتا بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە فەرمانگەی قەرەبووکردنەوەکان لە پارێزگای بەغدا چەندین کاروباری ڕایی کردووە لەمساڵدا وزیاتر لە 16 ملیار دیناریشی بە قوربانیانی دەستی تیرۆر بەخشیوە.
وتیشی کە ئەم فەرمانگەیە گرنگەو ڕۆڵێکی تایبەتی پێدەدەین بۆ تەواوکردنی مامەڵەی قوربانیەکان ئاماژەشی بەوەدا کە
قوربانیدانی ئەوان بە هیچ نرخێک مەزەندە ناکرێت وئەمەش قەرەبوویەکی کەمە هەمب،ر بەقوربانیەکانی ئەوان.