سەرۆک وەزیران و سەرۆكی میسر بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی لە یەکتریان دەکەن

سیاسی
  • 27-06-2023, 17:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەسەرۆک کۆماری میسر پێدەگات.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەبەڕێز عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری عەرەبی میسر بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پێگەیشت.
    لەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا گەرمترین پیرۆزبایی لەیەکتریان کرد وداوایان لە خودای مەزن کرد کە ئەم بۆنەیە بۆ هەردوو گەلی عێراق و میسری برا بە بەخێر وخۆشی وبەرەکەت و بۆ هەردوو نەتەوەی عەرەبی و ئیسلامی بەسەقامگیری و خۆشگوزەرانی بگەڕێتەوە.