بەغداد/ INA
فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی فەریق ساڵح ناسڕعامری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانیدا بەلابردنی سزاکان وئازادکردنی ڕاگیراوان.
بەیاننامەی پۆلیسی فیدڕاڵی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەک ڕێزلێنانێک بۆ ڕۆڵی پۆلیسی فیدڕاڵی لە پاراستنی ئەمنیەت و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ولەبەر هاتنی جەژنی قوربان فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی ساڵح ناسڕ عامری فەرمانیدا بە لابردنی سزاکان و ئازادکردنی ڕاگیراوان.
وتیشی کە عامری فەرمانی داوە بە ئازادکردنی ڕاگیراوانی ئەنجومەنەکانی لێکۆڵینەوە بە کەفالەت بەپێی یاسا کارپێکراوەکان.