بەغداد/ INA
وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەکەشتیەک بە 42 هەزارتۆن برنجەوە گەیشته عێڕاق.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی خۆراک لوما هاشم موساوی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەشتیەک بە بارستایی 42000 تۆن برنجی تایلەندیەوە گەیشته بەندەری ئوم قەسڕ.
ڕوونیشی کردەوەکە ئەم برنجە تایبەتە بە سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتیان و بەشی پشکنین و تاقیگەیی لە زاڵگەی کواڵێتی جۆری نموونەی ئەم برنجە دەپشکنن تاکو بزانن کە ئایابەکەڵکی خواردنی مرۆیی دێت، وتیشی پاش دەرچوونی دەرەنجامەکان کەشتیەکە بەتاڵ دەکرێت و پلانی بازاڕکردنی بۆ دادەڕێژرێت.