بەغداد/ INA کرار خلیل
لێژنەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە پەرلەمانی عێڕاق ئەمڕۆڕۆژی سێشەممە ئاشکرایکرد کە ئاڕاستەیەک هەیەبۆ هەموارکردنەوەی یاسای ماددەهۆشبەرەکان.
سەرۆکی لێژنەکە عدنان جحێشی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند
کە پەرلەمان لێژنەی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی دامەزراندووە لە مانگی ئایاری پێشووەوە .
وتیشی کە ئەم لێژنەیە هەڵدەستێت بە هەمواری یاسای ماددەهۆشبەرەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 کە پشکنینی فەرمانبەرانی نوێ لەخۆدەگرێت.
ئاماژەشی بەوەدا کە ئەم لێژنەیە لەسەرانسەری وڵاتانی عەرەبیدا یەکەمە ئەویش بە شایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بوارەدا.