بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی دەستەکە کەلای ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە وتی کە سبەی ساف دەبێت و بایەکی سووکی باکووری ڕۆژاوا هەڵدەکات بەخێرایی 10-20 ک/س ،بایەکەش لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور بەخێرایی 10-20 کم/ک هەڵدەکات ، و تەپوتۆزیشی لێبەرزدەبێتەوە، پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە لە ناوەڕاست وڕۆژهەڵات، بەڵام لە باشوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
بەیاننامەکە وتیشی کە ڕۆژانی پێنجشەممەو هەینی ساف دەبێت و بایەکیش لەڕۆژاوە هەڵدەکات بەخێرایی 10-20 کم/ ک وپاشتر خێراتر دەبێت بۆ20-30 کم/ک،ودەبێتە هۆی بەرزبوونەەی تەپوتۆز پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
وتیشی ڕۆژی شەممە ساف دەبێت و هەوایەکی باکووری ڕۆژاوا هەڵدەکات بەخێرایی 10-20کم/ک وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت لەسەرانسەری وڵاتدا.