بەغداد/INA
دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستیگرت بەسەر چەندکەلوپەلێکی پزیشکی کە ئامادەکرابوون بۆدزین لەبەندەری ئومقەسڕ.
بەیاننامەی دەروازەسنووریەکان کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەدەروازەی بەندەری ئومقەسڕی باکوور کۆنتێنەرێک دەسگیرابەسەریدا کەلەدەرەوەی بازنەی بەندەرەکەدابوو و بۆ دزین ئامادەکرابوو.
ئاماژەشی بەوەکرد کە لەمیانەی وردبینی لە مامەڵەکان و پشکنینی شمەکەکان دەرکەوت کە 250 عەرەبانەی کەمئەندام بەبێ ڕەزامەندی یاسایی هێنراونەتە ئەوشوێنە، وتیشی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ بابەتەکە ڕێکخراوحەواڵەی پۆلیسی گومرکی ئومقەسڕکران.