بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن زیادكردنی ژمارەی گەشتەكانی لە جەژنی قورباندا ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : وەزیری گواستنەوە ڕەزاق موحێبس سەعداوی ئاڕاستەی زیادكردنی ژمارەی گەشتەكانی بۆ شوێنەكانی (توركیا، دوبەی، تاران، قاهیرە، بەیروت عەممان كردووە و جگە لە گەشتە ناوخۆییەكان) بە مەبەستی جێگیركردنی ئەو تەوژمە كە لە وڵاتەكەدا ڕوودەدات و ژمارەی سەرنشینەكان لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : فرۆكەی نوێی دریملاینەر كە بەم دواییە پەیوەندی بە كەشتی باڵندەی سەوزەوە كردووە، وەك قۆناغی یەكەم لە كاتی گەڕانەوەیان لە خاكی پیرۆز خزمەتگوزارییەك لە گواستنەوەی حاجییەكان پێشكەش دەكات، ئەمە جگە لە هێڵی كوالامپور - چین، دوای تەواوكردنی ڕێكارە پێویستەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی چاوەڕێی هاتنی فڕۆكەی دووەمی هەمان مۆدێل دەكات كە جەستەی فراوانە، وەك بەدیلێك بۆ هەر كەرتێك كە پێویستی بە فڕۆكەیەكی جەستەی پان هەبێت بەهۆی زۆری خواستێكی بەرز و هەروەها كاریگەر بێت لە وەرزی سەردانەكانی ئەربەعینیە بۆ هەڵمژینی ژمارەی زیادبوونی سەردانكەران.