نەوت: داهاتی مانگی ڕابردوو زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە

ئابوری
  • 26-06-2023, 17:07
  • +A -A

    بەغدا   -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، كۆی داهاتی هەناردەكردنی نەوت بۆ مانگی ئایار (7)ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: بەپێی ئاماری كۆتایی كە لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) بۆ هەناردەكردنی نەوت و داهاتی بەدەست هێنراو بۆ مانگی ئایار، بڕی هەناردەی نەوتی خاو 102 ملیۆن و 463 هەزار و 387 بەرمیلە، داهاتەكەی 7 یەك ملیار و 324 ملیۆن و 641 هەزار دۆلارە.
    دەریخستووە كۆی ئەو بڕە هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی ئایار لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 102 ملیۆن و 206 هەزار و 413 بەرمیل بووە، لە كاتێكدا ئەو بڕە بارانەی لە كۆگاكانەوە بۆ ئوردن باركراون 256 هەزار و 974 بەرمیل بووە، ئاماژەی بەوەشكردووە : تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاو لە كێڵگە نەوتییەكانەوە هەناردە كراوە بەرمیلەكە گەیشتە 71:485 دۆلار.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : بڕە هەناردەكراوەكان لەلایەن 39 كۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە لە چەند نەتەوەیەكەوە باركراون، لە بەندەرەكانی بەسڕە، خۆر عەمیە، پەستانە تاكەكان لەسەر كەنداو و بەندەری جیهانی توركیا، ئاماژەی بەوەشكرد كە : وەزارەتەكە لە ڕێگەی باوەڕەكەیەوە بە ئاگاداركردنەوەی خەڵك لە كارەكانی هەناردەكردن و ئەو داهاتانەی لێیەوە بەدەست دێت، ئەم ڕێكارانە مانگانە دەگرینەبەر.