بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە دادوەر"حەیدەر حەنون " سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، لەگەڵ "هەیام یاسیری " وەزیری گەیاندن ، هاوکاری نێوان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی کاریگەر بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی بەرنامەی حکومەت تاوتوێی کرد بە تایبەت لە بڕگەی دژە گەندەڵی.
بەپێی بەیاننامەیەکی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ وەزیری گەیاندن لە بارەگای دەستەکە، دادوەر "حەنون جەختی " لەوە کردەوە، لە پێویستی وەزارەتەکان بۆ ئەوەی ڕێوشوێن بگرنەبەر کە بتوانن باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەن.
هەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- دەستەکە و وەزارەتی گەیاندن هاوکاری هاوبەشیان چڕ کردۆتەوە ، بەمەبەستی لابردنی ئاستەنگەکان، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەرکەوتن.
هەروەها ئاماژەی بە "گرنگی گۆڕین و گواستنەوەی کاری دامودەزگاکانی دەوڵەت کرا بۆ حوکمڕانی ئەلیکترۆنی و سیستەمی دیجیتاڵی، کە بەشدار دەبێت لە کەمکردنەوەی گەندەڵی لەناو دامەزراوەکاندا.