کەرکوک / INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ڕاکان سەعید جبوری" پارێزگاری کەرکووک، پردێکی کردەوە کە قەزای دبیس بە کێڵگە نەوتییەکان دەبەستێتەوە.
"جبوری " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئیدارەی پارێزگای کەرکوک، پردێکی گرنگی کردەوە کە گوندەکانی قەزای دبیس و کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدانی پارێزگاکەدا.
ووتیشی :- پردەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی هاوڵاتیان لەنێوان گوندەکانی نزیک قەزای دبیس و بەپێچەوانەوە، هەروەها کارئاسانی بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان دەکات کە لە کێڵگە نەوتییەکانی بەی حەسەن کاردەکەن.
"جبوری " جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی سەرجەم کەرتە خزمەتگوزارییەکان بە ڕێگاوبان و پردەکانیشەوە.