بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی خەرجکردنی مووچەی کرێکارە خانەنشینکراوەکانی بۆ مانگی تەمموزی 2023 لە بەغدا و پارێزگاکانی ڕاگەیاند.
"خلود حەیران " بەڕێوەبەری گشتیی بەشی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران،لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیدا هاتووە"بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بەخەرجکردنی مووچەی کرێکارە خانەنشینکراوەکانی تەواوکردووە، کە پێشتر بیمەکراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە ئەمڕۆ لە کاتژمێر 12 دەست دەکرێت بە خەرجکردنی لەگەڵ پێدانی بڕی 50 هەزار دینار پاداشت بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە.