بەرپرسێکی داعش لەکەرکوک دەستگیر کرا

ئەمنی
  • 26-06-2023, 11:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ، لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی بەرپرسێکی داعشی لە کەرکوک ڕاگەیاند.
    دەزگای هەواڵگری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە :- کە "دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی بۆ بەدواداچوون بۆ باندە تیرۆریستییەکانی داعش،لەوچوارچێوەیەدا هێزەکانی دەزگای هەواڵگری توانیویانە لە ڕێگەی بۆسەیەکی ورد یەکێک لە داواکراوەکان بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای دژە تیرۆر لە کەرکوک دەستگیر بکەن.
    بەیاننامەکەی دەزگای هەواڵگری ئاماژەی بەوەشداوە :- کە تۆمەتبارەکە پێشتر بەرپرس بوە لەدیوانی پارێزگای کەرکوکی داعش . 
    ئەوەشی خستۆتەروو :- کە ئەو تیرۆریستە هاوکار بووە لە ئاسانکاریکردن لە پەڕینەوەی تیرۆریستان بۆ عێراق لە سوریاوە، هەروەك کۆمەڵێک ناسنامەی ساختە لەدەست گیراوە کە ویستویەتی لەو رێگایەوە خۆی لە دەزگا ئەمنییەکان بدزێتەوە .