بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ساڵح حسناوی" وەزیری تەندروستی ، ئامادەکارییە تەندرووستی و پزیشکییەکانی بۆ جەژنی پیرۆزی قوربان ڕاگەیاند.
حەسناوی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاند :- وەزارەتەکەی پلانی پێشوەختەی ئامادەکردوە کە لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا جێبەجێ دەکرێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندروستی و خۆپارێزی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی شوێنەکانی عیبادەت بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی نوێژی جەژن و شوێنە پیرۆز کان و سەردانی پارک و شوێنی یارییەکان بکەن بە شێوەیەک کە باشترین خزمەتگوزاری بۆیان جێبەجێ بکرێت.
روونیشیکردۆتەوە :- کە پلانەکە بریتییە لە ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی خێرا و دەستەبەرکردنی دەرمانی پێویست و پێداویستی پزیشکی، هەروەها بەردەوامبوون لە کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتی و خزمەتگوزارییە پزیشکییە فریاگوزاریەکان بە درێژایی ڕۆژانی جەژن بۆ ئامادەکاری بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو.
جەختیشی کردەوە کە "هەموو نەخۆشخانەکان بەتایبەت بەشی فریاکەوتن، پێویستە لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا 24 کاتژمێر کاربکەن، هەروەها پێویستی پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستی و پەرستاریش پابەندبن بە کاتی دەوامی دیاریکراوەوە.
تەندروستی پلانی پاڵپشتی پزیشکی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ڕادەگەیەنێت