30 بارهەڵگری پڕ لە کەل و پەلی جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیرا

ناوخۆ
  • 26-06-2023, 10:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتی گومرگی رایگەیاند :- کە دەستی بەسەر 30 بارهەڵگر گرتوە ، بەهۆی سەرپێچی لە مەرجەکانی هاوردەکردنیان لە گومرگی ناوچەی باکور.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە "بەشی لێکۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی، لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی باکوور، توانیویانە دەست بەسەر 30 بارهەڵگردا بگرن کە بارەکانیان پێکهاتبوو لو کەرەستەی جۆراوجۆر لە (بۆری ئاسن و تانکی بارهەڵگر و کەلوپەلی خۆراك و کەرەستەی یەدەگ، و قوماش و جل و بەرگ و هەنگوین و دار و کارەبایات و مریشک و کەرەستەی جۆراوجۆری تر) کە دوور لە مەرج و ڕێنماییەکان هاوردەکرابوون .
    ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە :- کە تەواوی کەل و پەلی دەستبەسەرداگیراو و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیەکان بەپێی یاسای گومرگی کارپێکراو گیراوەتەبەر.