دەستەی کەشناسی پێشبینییەکانی لەبارەی دۆخی کەش و هەوا لە ڕۆژانی جەژنی قوربان بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 26-06-2023, 10:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند، کە پێشبینیی دابەزینی پلەکانی گەرمای دەکات.
    لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە " کە ڕەوشی کەش و هەوای وڵات بۆ سبەی سێشەممە، لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دێتەخوارەوە بەبەراوەرد لەگەڵ ڕۆژی پێشوو لە ناوەڕاست و باکووری وڵات ، هەروەک لە باشووری وڵاتیش نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
    دەستەکە ئاماژە بەوەشداوە :- ئاسمان لە ڕۆژی چوارشەممە ساماڵ و ئاسایی دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ، بەڵام ئاسمانی باشوور هەندێک پەلە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا. 
    لە درێژەی بەیاننامەکەی دەستەی کەشناسیدا هاتووە :- بۆ ڕۆژی پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، بەڵام لە ناوچەکانی باکووری وڵات پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
    هەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- بۆ ڕۆژی هەینی داهاتوو ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە ناوەڕاست و باشووری وڵات ،بەڵام لە باکووری وڵات کەمێک دادەبەزێت.