بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە" باسم عەوادی " وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی نیمچە ساڵانەی حکومەت لە دوای جەژن ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دەستکەوتانەی لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیان پێکراوە بە پارەیەکی زۆر کەم و بەبێ بونی بودجەی گشتی وڵات ئەنجامدراون.
"عەوادی " لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی عێراقییە نیوز، کر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کردوە ، ڕایگەیاند:- ڕاپۆرتی نیمچە ساڵانەی حکومەت سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و خاڵە گرنگەکانی بەرنامەی حکومەتی لەخۆگرتوە ، و دوای پشووی جەژنی قوربان دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئاگاداربوونی ئەندامانی ئەنجومەن لەوەی حکومەت لەوەی چی کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا:- ڕاپۆرتەکەی حکومەت سەرجەم پرسەکانی بە شێوەیەکی شەفاف، هەر لەڕاپۆرتەکدا وەزیرەکان پاساوی خۆیان بۆ ئەوەی ئەو شتانە خستۆتەروو کە بە ئەنجام نەگەیشتوون یان تەواو نەبوونە ، ڕاپۆرتەکە هەڵسەنگاندنی ٦مانگی ڕابردی لەخۆ گرتوە .
ڕاشیگەیاند :- کە لە ماوەی ٦ مانگی داهاتوودا ڕاپۆرتێکی نوێ یان ڕاپۆرتێکی ساڵانە دەردەکرێت کە وردەکاری فراوانتر لەخۆدەگرێت.
ووتیشی :- ئامانج لە دەرکردنی ڕاپۆرتەکە ئەوەیە کە حکومەتی ئێستا حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانییە و چاوەی لەسەر پرسگەلێک هەیە کە پەیوەستە بەپێشکەشکردنی حزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان .