بانکی ڕەشید وەجبەیەکی نوێی پێشینە لەرێگای کارتی ئەلیکترۆنی رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 25-06-2023, 21:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ یەك شەممە، بانکی ڕەشید وەجبەیەکی نوێی پێشینەکانی بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و گرێبەستەکانی ڕاگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ئاماژەی بەوەداوە :-کە پێشینەیەکی نوێ بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و گرێبەستەکانی خستۆتەروو،بۆیە بانکەکە داوای لە هەڵگرانی کارتی نەخیل دەکات کە لەرێگای ئەپی بانکەکەوە ، داواکاریانیان داخڵ بکەن ،بەمەبەستی نوێکردنەوەی داتاکانیان بۆ ئەوەی بانکەکە بتوانێت پێشینەکەیان پێبدات.
    هەروەک هۆشداری دەدات لە "مامەڵەکردن لەگەڵ فەرمانگە ساختەکان یان ئەوانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پەیوەندییان بە بانکەکەوە هەیە، ئەوەش دەخاتە روو کە ئەو پێشکەشکردنە تەنیا لە ڕێگەی داواکاری بانکی ڕەشیدەوەیە.