بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کوژرانی 3 ئەندامی لە باندی تیرۆریستی داعشی لە شاری کەرکوک ڕاگەیاند.
شانەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییە وردەکان و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بوونی باندە تیرۆریستییەکان، شانەی بەئامانجکردن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ توانیان چاودێری 3 ئەندامی باندە تیرۆریستییەکانی داعش بکەن لە ناوچەی ترکلان لە پارێزگای کەرکوک.
ئاماژەی بەوەشکرد:- هێزەکان توانیان گەمارۆیان بدەن و بیانکوژن و ئەو پشتێنە تەقەمەنیانەی کە لەبەریاندابوو بتەقێننەوە، کە بووە هۆی شەهیدێک و برینداربوونی ئەفسەرێک لەو هێزانەی کە ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکرد دەستیشیان بەسەر 3 دەمانچە داگرت.
لە درێژەی بەیاننامەکد هاتووە :-هێزە ئەمنییەکان لەئۆپراسیۆنەکان لەناو کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکدا 5 تیرۆریستیان کوشتوە.