بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەمید زیاد قەیسی" ووتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ بەئاژنسی هەواڵی عێراقی راگەیاند : کە بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی بەغدا و وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و کارەبا، سەرجەم ترافیک لایتەکان لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکان نۆژەن دەکەینەوە.
ڕوونیشیکردەوە :-کە زۆر جار بەهۆی قەرەباڵغی لە ترافیکەکان و رێگاکان ناچار بە کوژنەوەی ترافیەکان دەکرێت و کارمەندانی هاتوو چۆ بەشێوەی ئاماژەدانی دەستی رێکخستنەکان جێ بەجێ دەکەن، بەڵام نۆژەنکردنەوە و چالاککردنەوەی ترافیکەکان چارەسەری ئەو پرسە دەکرێت .
ووتیشی:- لەماوەی رابردوودا وەزیری ناوخۆ سەردانی پارێزگاکانی باکور و باشور و ناوەرستی کردوە بۆ دانانی قەپانی کێش پێوان بۆ بارهەڵگرەکان ، بەم زوانە ئەم پرۆسەیە دەچێتە بواری جێبەجێکردن کە کاریگەری دەبێت لەسەر کەم کردنەوەی بارگرانی لەسەر رێگاو هاتوو چۆ .