بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران چوارچێوەی هەماهەمگی پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دووپاتکردەوە

سیاسی
  • 25-06-2023, 19:42
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ یەکشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجەمەنی وەزیران کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا،و پشتیوانی خۆی بۆ ڕێکارەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان ڕاگەیاند.
    ئەمینداریەتی گشتی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە:- چوارچێوەی هەماهەنگی،لە نووسینگەی هادی عامری،لە کۆبوونەوەیەکی خولی خۆیدا تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی وڵاتی کرد .
    ئاماژەی بەوەشداوە :- کە لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران ئامادەکارییەکانی حکومەتی بۆ جێبەجێکردنی بودجە و واقیعی دۆخی کارەبای وڵات ، و هەڵسەنگاندنی ئەدای کارکردنی بۆ ماوەی ڕابردوو خستەڕوو. 
    بەگوێرەی بەیاننامەکە :- لە کۆبوونەوەکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاڕ و ڕێوشوێنی حکومەت دەربڕی لەخزمەت کردنی هاوڵاتیان کە گرتوویەتیە بەر ،هەر لە بەردەوامی جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان، و تەواوکردنی سەرجەم ئەو پلانانەی کە لە بەرنامەی حکومەتدا هاتووە بۆ پەرەپێدانی کەرتە جیاوازەکان و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لە وڵاتدا.