بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،سەندیکای هونەرمەندانی عێراق دڵگرانی خۆی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند "رەزا تاڕش"دەربڕی.
سەندیکاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، سەندیکای هونەرمەندانی عێراق ماتەمینی بۆ گۆچی دوایی هونەرمەند "رەزا تاڕش " رادەگەیەنێت و داوا لە پەروەردگاری مەزن دەکەین بیخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و جێگای بەهەشت بێت، و دڵنەوای و سێبوری بە خێزانەکەی و دۆست و ئازیزانی ببەخشێت.