بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی ، سەنتەری شوشتنی گەرچیلەی لە نەخۆشخانەی یارموکی کردەوە.
لەمیانی کردنەوەکەدا ، حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- سەنتەری شوشتنی گورچیلە (دیلیز)ە لە نەخۆشخانەی یارموک پێکهاتووە لە 56 قەرەوێڵە، ئەمە جگە لەو سەنتەرەی ئێستا کە پێکهاتووە لە 30 قەرەوێڵە، بەمەش کۆی گشتی قەرەوێڵەکان گەیشتووەتە 86 قەرەوێڵە، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەواوەتی شوشتنی گورچیلە لەخۆدەگرێت بە تاقیگاو ئامێری پێشکەوتوو.
"حەسناوی "ڕاشیگەیاند :- کە ، ئەمە بەشێکە لەو ناوەندانەی کە سبەینێ دەکرێنەوە بۆ زیادکردنی ژمارەی قەرەوێڵەکانی نەخۆشەکانی گورچیلە لە بەشی کەرخ، هەروەها بەشی تایبەتی ژنان لە نەخۆشخانەی یەرمووک کردۆتەوە کە لە 14 ژووری تاک پێکهاتووە، جگە لە هۆڵێکی نەشتەرگەری،و دوو هۆڵی لە دایکبوون بەپێی قۆناغەکان و هۆڵێکی تایبەت بۆ چاودێری تازە لەدایکبووان.
حەسەناوی ئاماژەی بەوەشکرد:- نەخۆشخانەی یەرموک سەرەڕای ئەوەی 50 ساڵ زیاترە هەیە ، بەڵام خزمەتگوزارییەکی گەورە بۆ گەلی عێراقمان دابین دەکات.