سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئه‌ڵمانيا ده‌كات

سیاسی
  • 25-06-2023, 18:59
  • +A -A

    هەولێر/INA

     نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بە سه‌ردانێکی فەرمی دەجێتە  ئه‌ڵمانيا لەگەڵ ڕاوێژكاری ئەو وەڵاتە کۆدەبێتەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ به‌رلين و سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 2023/6/26 له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئۆلاف شۆڵتز و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌ڵمانيا كۆده‌بێته‌وه‌.
    له‌ ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسانى ئه‌ڵمانيا تاوتوێ ده‌كات.