بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"ڕەزاق موحیبیس سەعداوی " وەزیری گواستنەوە و گەیاندن،ڕێنماییدا بە گواستنەوەی هاوڵاتیان بە خۆڕایی بە بەلەمی تاکسی لە نێو ڕووبارەکان لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا.
وەزارەت، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-بەرەبەیانی ئەمرۆ لەگەڵ گەیشتنی وەزیر لە پارێزگای واستەوە بۆ بەغدای پایتەخت،سەردانی مرسی کازمیەی کرد ، بۆ بەدواداچون لە ئامادەکارییەکانی وەزارەت پێش کردنەوەی پڕۆژەی بەلەمی تەکسی ڕووبارەکان.
لەبەیاننامەکەد وەزارەت پشتڕاستی کردۆتەوە ، کە سەعداوی ڕێنمایی داوە لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا هاتووچۆکردن ئازاد بێت بۆ هاووڵاتیان ،و هەروەک وەزیر جەختی لەوە کردەوە کە "وەزارەتەکەی کاردەکات بۆ کاراکردنی پڕۆژەی بەلەمی تاکسی ناو ڕووبارەکان لە ژمارەیەک پارێزگاردا ، لە پێشەنگی ئەوانیشدا بەغدای پایتەخت.
لەلایەن خۆیەوە "رازی حەفازی "بریکاری وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ،بۆکاروباری کارگێری،کە یاوەری وەزیری گواستنەوە بوو رایگەیاند:-هێنانە ناوەوەی پڕۆژەی تەکسی بەلەم بۆ ڕووبارەکان ،سەرچاوە ئابووری دەوڵەت زیاد دەکات، هەروەها پاڵپشتی کەرتی گەشتیاری دەکات و قەرەباڵغی هاتوچۆ لە شەقامەکانی پایتەخت کەم دەکاتەوە.