بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ پشتڕاستی کردەوە لە وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگای زیقار لە سەرەتای مانگی تەمموزدا،ئاماژەیە بە پرۆسەی وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی ٣ پارێزگای دیکە دەکات.
لیوا "سەعد مەعن " بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تا ئێستا وەزارەت مەلەفی ئەمنی 5 پارێزگای وەرگرتووە، و لەسەرەتای مانگی تەمموزدا مەلەفی ئەمنی پارێزگای زیقاریش وەریدەگرێت، و پاشان مەلەفی ئەمنی 3 پارێزگای دیکە وەردەگرێت .
راشیگەیاند: کە بەرپرسیارێتی وەرگرتنی مەلەفی ئەمنی لە ئەستۆی فەرماندەکانی پۆلیسدایە،پاشان فیرقە و ناوەندەکانیان، هەروەک فەوجەکانی فریاکەوتن پرۆسەی ڕاسپاردن بە بوونی لیوایەکی پۆلیسی فیدراڵی لە هەر پارێزگایەک بەپێی دۆخ و پێداویستییەکان و فەوجێکی وەڵامدانەوەی خێرا، هەروەها بەڕێوەبردنی مەلەفی ئەمنی لەژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆ و لەژێر چاودێری وەزیردادەبێت .
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەهێزتر دەکرێن بە شێوەیەکی سەردەمیانە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بەو شێوازە دەکەین بۆ پۆلیس و پۆلیس هاتوچۆ و بەرێوەبەرایەتی رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ، بە ئامێر و تەکنەلۆجیای سەردەمیانە و ڕاهێنانی پێشکەوتوو بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان. وەک ئامادەکاری چەندین بەرێوەبەرایەتی و بەش لە هەندێک لە پارێزگاکاندا دروستکراون.