ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران :لەماوەی دوو ساڵ هەزار باڵاخانەی نوێ خوێندن ڕادەستدەکرێت

ناوخۆ
  • 25-06-2023, 18:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ یەکشەممە ، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیکردەوە کە""محەمەد شیاع سودانی " سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، گرینگی زۆر بە لە مەلەفی پەروەردە دەدات کە لە پرۆژەی بینای قوتابخانە نمونەییەکان ڕەنگی داوەتەوە، هاوکات ئاماژە بە پلانێک دەکات بۆ ڕادەستکردنی زیاتر لە 1000 باڵاخانەی خوێندن لە ماوەی دوو ساڵدا .
    "حەیدەر مەجید،" وتەبێژی ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تەرخانکردنی بڕە پارەیەک لە بودجەی گشتی بۆ بینای قوتابخانە نمونەییەکان ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە مەلەفی پەروەردە یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی حکومەت.
    "حەیدەر مەجید "ووتیشی: ڕێنمایی راستەوخۆ لە لایەن سەرۆک وەزارانەوە هەیە بۆ گرنگیدان بە مەلەفی پەروەردە ، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر بەردەوامی پرۆژەی نوێی بینای قوتابخانە نمونەییەکان.
    لە درێژەی قسەکانیدا مەجید ئەوەشی خستەروو :- کە پرۆسەی پارەدارکردنی ئەم پڕۆژەیە و خەرجکردنی پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار دەرخستەی ئەوەیە کە حکومەت جددیە دەستەبەرکردنی بەردەوامی و دوانەکەوتنی پرۆژەکان، جگە لە پەلەکردن لە تەواوکردنی کارەکان و بەرزکردنەوەی خێرایی باڵەخانەکان ، کە کۆمپانیاکان هان دەدات و پابەندیان دەکات بە تەواوکردنی قۆناغەکانی کارکردن بەو شێوەیە کە لە چوارچێوەی مەرجەکانی گرێبەستەکەدا پلانی بۆ دانراوە.
    ڕوونیشیکردەوە:- بەم زووانە ژمارەیەک بینای قوتابخانەکان لە بەغدا و پارێزگاکان دەکرێنەوە، هەروەها لەگەڵ کۆمپانیا جێبەجێکارەکان ڕێککەوتن کراوە بۆ ڕادەستکردنی نزیکەی بیست و پێنج بۆ سی لەسەدی قوتابخانەکان تا کۆتایی ئەم ساڵدا.
    ئاشکراشیکرد :- کە لە ساڵی داهاتوو شایەتحاڵی ڕادەستکردنەوەی هەزار قوتابخانە دەبێن لە قۆناغی یەکەمی خۆیدا،هەروەها لە قۆناغی دووەمیشدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ سێ هەزار قوتابخانە ، لەلایەن بەشی پڕۆژە نیشتمانییەکان و بینای قوتابخانەکانەوە، بەهاوکاری لەگەڵ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان
     مەجید ڕاشیگەیاند:- ئەم پڕۆژەیە پاڵپشتی کەرتی پەروەردە دەکات و کاردەکات بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی دوو دەوام و سێ دەوام لەیەک باڵاخانەدا،و هەروەها قوتابخانەی گەرۆک و قوڕەکان.